
سەربازێکی سوپای سووریا لە شوێنی ڕوودای تەقینەوەکەی دیمەشق دەبینرێت، وێنە: f24
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ئەو شانە "تیرۆرستییە"ی سەر بە ڕێکخراوی داعش کە لەپشت تەقینەوەکەی کەنیسەی مار ئیلیاسەوە بوو لە گەڕەکی دویلعەی دیمەشق، بەتەواوی هەڵوەشێندراوەتەوە. وتەبێژی وەزارەتەکە ئاشکرای کرد کە شانەکە پلانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی خۆکوژیی دووەمیش دانا بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نورەدین ئەلبابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند "لەسەر بنەمای زانیاریی سەرەتایی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی گشتی، یەکە ئەمنییەکانمان لە دەوروبەری دیمەشق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و پاش دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی شانەکە، ناوبراو دانی بە شوێنی حەشارگەکانی هەموو ئەندامانی تردا ناوە، کە بووە هۆی هەڵکوتانە سەریان و دەستگیرکردنی تەواوی شانەکە و دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنییەکانیان."
٠ ئەلبابا ناسنامەی سەرۆکی شانەکەی ئاشکرا کرد کە کەسێکی سوورییە بە ناوی "محەممەد عەبدولئیلا ئەلجمیلی"، ناسراو بە "ئەبو عیماد ئەلجمیلی"، کە پێشتر بە "والی بیابان"ی داعش ناسرا بوو.
٠ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دوو خۆکوژەکە، کە یەکێکیان تەقینەوەکەی کەنیسەکەی ئەنجامدا و ئەوی دیکەیان لە ڕێگای ئەنجامدانی تەقینەوە لە مەقامی سەیدە زەینەب دەستگیرکرا، هاووڵاتی سووری نین و لە کەمپی هۆلەوە هاتوونەتە دیمەشق.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە "گورزێکی کوشندە" بوو لە داعش لە دیمەشق و دەورووبەری و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە هەوڵی "دروستکردنی بۆشایی ئەمنی و تێکدانی سەقامگیری" دەدات.
باکگراند: ڕۆژی یەکشەممە 2025-6-22، بە سوود وەرگرتن لە پشووی هەفتەی مەسیحییەکان و کۆبوونەوەیان لە کەنیسە، خۆکوژێک خۆی کرد بەناو نوێژخوێنانی کەنیسەی مار ئیلیاس لە ناوچەی دوەیلعە لە دیمەشق و خۆی تەقاندەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی سووریا لە هێرشەکەدا 25 کەس کوژراون و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






