
کارۆلاین لیفیت، وتەبێژی کۆشکی سپی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان لە ناوبردووە، ئیدارەی ترەمپیش دەیەوێت پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەبێت.
وێنە گەورەکە: دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەردەوامی دەبێت و ئەمریکا کۆمەڵێک مەرجی ئامادەکردووە کە دەیەوێت لە زووترین کاتدا لەسەر مێزی گفتوگۆ ڕادەستی شاندی ئێرانی بکەن و جێبەجێ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: کارۆلاین لیفیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کردووە و ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە لەوەی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێرانییەکان و وڵاتانی نێوەندگیری وەک قەتەر هەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی وتەبێژی کۆشکی سپی، ئەوان دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی لەگەڵ ئێرانییەکان دەگەنە خاڵێک کە ڕازی ببن یۆرانیۆم نەپیتێنن و بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنیان هەبێت، وە زۆر داواکاری دیکەش هەن کە ئەمریکا هەیەتی.
لەلایەکی دیکەوە: سەرەتای ئەم هەفتەیە ویتکۆف ڕایگەیاند، ئەمریکا هیوادارە بتوانن ڕێککەوتنێکی ئاشتی درێژخایەنی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






