سوپای عێراق لە گوندێکی کەرکووک خانووی ماڵە کوردێک داگیر دەکات

شەیری بکە لە:

ژمارەیەک هامەڕی سەربازیی سوپای عێراق (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

لە گوندی حەساری سەر بە ناحیەی پردێ لە کەرکووک، سوپای عێراق بەهێز و چەکێکی زۆرەوە بەسەر ماڵە کوردێکی گوندەکەدا دەدەن و بەهەڕەشە و چاوسوورکردنەوە خانووەکەی پێ چۆڵ دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمرۆ 28-6-2025، کاروانی هامەڕ و دۆشکەو بیکەیسی سوپای عێراقی بۆ گوندی حەساری کوردنیشین لە کەرکووک بەڕێکەوتن و چوونە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورد، بە زۆر و بە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە خانەوادەکەیان کردە دەرەوە و پێشیان وتوون جارێکی تر نەیەنەوە بۆ ناو ئەم خانووە.

زانیاریی پەیامنێر: خەڵکی گوندەکە لەوبارەیەوە قسەیان بۆ دیار محەمەد، پەیامنیری ئاڤا لە کەرکووک کرد کە سوپای عێراق لە جەژنی ڕابردووش بەسەر هەمان ئەو ماڵەیان دادابوو، ئەو کاتیش هەڕەشەیان لە خانەوادەکە کردبوو و پێیان وتبوون "ئەگەر بەم نزیکانە خانووەکە چۆڵ نەکەن، بەشێوازی تر دەرتان دەکەین" ئەمرۆ سوپا چووەتە سەر ماڵەکە و دەریان کردن.

هۆکارە زانراوەکان: ئەم خانوە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئەو کاتەی حەشدی شەعبی پەلاماری کەرکووکی دا، ئەو ماڵەیان داگیر کرد و کردیان بە بارەگای خۆیان، دواتر خانووەکەیان ڕادەستی خانەوادەکە کردەوە، ئێستا جارێکی تر پێیان چۆڵ کردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ