
دروێنەی گەنم لە دەشتی هەولێر. وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
عێراق بەرەو وشکەساڵی دەڕوات بەهۆی ئەوەی زۆرینەی زەوییە تەرخانکراوەکانی بۆ کشتوکاڵ کەڵکیان نەماوە؛ بەراورد بەوەش لە هەرێمی کوردستان و بەپشتبەستن بە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، دۆخی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەوپەڕی باشیدان.
وێنە گەورەکە: بەپشتبەستن بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە کۆی 51 ملیۆن دۆنم زەوی تەرخانکراو بۆ کشتوکاڵ، تەنیا 24 ملیۆن دۆنم کەڵکی کشتوکاڵی ماوە، بەراورد بەمە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، هیچ زەوییەک لە کوردستان دووچاری وشکبوونەوە و لەناوچوونی بەرهەمەکان نەبووەتەوە و دۆخیان بۆ کشتوکاڵ لەوپەڕی باشیدایە.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە هەرێمی کوردستان نۆ ملیۆن و 937 هەزار و 769 زەوی بۆ کشتوکاڵ تەرخان کراون؛ بەپێی ئەو سەرژمێریانەی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە كراون هیچ کام لەو زەوییە تەرخانکراوانە کێشەیان تێدانییە و دووچاری وشکبوونەوە نەبوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر عەلی حەموود شەممەری، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندبوو: 51 ملیۆن دۆنم ڕووبەری زەوی لە عێراق بۆ کشتوکاڵ تەرخانکراوە، بەهۆی وشکەساڵییەوە تەنیا 24 ملیۆن دۆنم بەکەڵکی کشتووکاڵ ماوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت