ئاڤا نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە شەش سەرچاوەی جیاواز بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 29 حوزەیران

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە شاندی بڕیاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بوون لەگەڵ وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەتی عێراق.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پابەند نەبوونی حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ماوەی دوو مانگە بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی وەکو مووچە بۆ کوردستان نەناردووە، هەوڵەکانیش بۆ ڕێککەوتن بەردەوامن و شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.
زانیاریی تایبەت: شاندی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبوونەوەیەکی دیکەیان کردووە، سبەی دووشەممەش کۆبوونەوەی زیاتریان دەبێت. تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکان زیاتر پەیوەست بوون بە هەناردەکردنەوەی نەوت. نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن لە کۆبوونەوەکان بەشدارە.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکان بە نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەدەچن، تەنانەت لە هەردوولا تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکیان بە فەرمی بۆ میدیاکان نەکردووە، بەڵام ئاڤا زانیاری تایبەتی لە پێنج سەرچاوەی جیاواز دەستکەوتووە.
ئاڤا لە سێ سەرچاوەی جیاواز زانیاری دەستکەوتووە، ئەمڕۆ لە گفتوگۆکان بەرەوپشێچوونی باش هەبووە، بڕیارە سبەی دووشەممە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت یەکلایی بکرێتەوە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، تەنها ڕێککەوتنەکە واژۆ کردنی دەمێنێت.
وردەکاری ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر بەم شێوەیەیە:
یەکەم: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق. هەردوولا نزیکن بگەنە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنەکە چۆنە؟
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشێت. جگە لەمە ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت حکومەتی کوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخانی دەکات. هەروەها وەک کرێ لە بەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار بە کۆمپانیاکان دەدرێت، مانگانە بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت دەکاتە 192 ملیۆن دۆلار.
دووەم: داهاتی ناوخۆ خاڵێکە ناکۆکی لەسەرە، حکومەتی عێراق داوای 50%ـی کۆی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات بە نەوتی و نانەوتی و باج و گومرگ و هەموو شتێک، بەمەش دەبێت مانگانە حکومەتی کوردستان زیاتر لە 100 ملیار دینار بداتە بەغدا، بەڵام حکومەتی کوردستان داوا دەکات تەواوی شایستە داراییەکانی بەپێی یاسای بودجە بۆ بنێردرێت، واتا مووچە و بودجەی پەرەپێدان و بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پارێزگاکان، کە بەپێی یاسای بودجە ساڵانە دەکاتە 14 تریلیۆن و 800 ملیار دینار، تەنها پارەی مووچە 13 تریلیۆن و 434 ملیار دینارە.
سێیەم: مووچە، حکومەتی کوردستان دەیەوێت ئیتر ئەم کێشەیە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت، بەتایبەت کە وەزارەتی دارایی کوردستان هەموو بیانووەکانی وەزارەتی دارایی عێراقی بڕیوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەت بە ئاڤای وت، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ کێشەی لەگەڵ لیستی مووچە و بابەتی تەوتین و یوپی ئێن و بابەتەکانی دیکە نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای گوت: ئەگەر ڕێککەوتن کرا، ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەدات.
سەرچاوەیەکی دیکە هەر لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت: تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە کەی پارەی مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت، ئاگاداریش نەکراوینەتەوە دەست بە وردبینی کرابێت، چونکە ئەگەر دەست بە وردبینی بکەن دەبێت تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان بچێتەوە بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هەر مانگێک چوار ڕۆژی پێویستە، ئەگەر بڕیاری ناردنی پارە بدرێت، پێویستە وردبینی تەواو بێت ئینجا پارە دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری



