
وێنەی سەرۆک لیستی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لەگەڵ شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ.
ئاڤا نیوز
بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، لایەنە سیاسییەکان لیستی کاندیدانیان پێشکەشکردووە، پارتی و یەکێتی بە لیستی جیا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن، یەکێتی لە بازنەی نەینەوا عەرەبێکی کردووەتە سەرۆکی لیستەکەی.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان، حیزب و لایەنە سیاسییەکانیش لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن کردووە.
لێدوانی فەرمی: غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە مووسڵ بە ئاڤای گوت، "یەکێتی لەگەڵ حیزبی ڕەفعەی نیشتمانی و ژماریەک کەسایەتی، هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوای داناوە، سەرۆکی لیستەکەی عامر حەدیدییە، عەرەبە و ڕەزامەندیمان داوە بەوەی وەک سەرۆک لیست دابنرێت."
زانیاریی زیاتر: بازنەی نەینەوا لە 31 کورسی پێکدێت، ژمارەی کورسی لایەنە کوردستانییەکان لەنێوان نۆ بۆ 11 کورسییە کە بەسەر پارتی و یەکێتییدا دابەش دەبن.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2021، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، 26 هەزار و 316 دەنگی هێنا و یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






