قوباد تاڵەبانی: گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا لەسەر مووچە ڕێکبکەوین
- کوردستان
- 30 حوزەیران

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان - پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، باسی لە دوایین گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و دەڵێت، گەشبینن لە ماوەیەکی نزیکدا لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگەنە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان بە بەشداریی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت ئەوانەی لە کەرتی نەوتی کوردستان کار دەکەن، بەچڕی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان. دوای سەردانی شاندێکی عێراق بۆ هەولێر، چەند ڕۆژێکە شاندێکی حکومەتی کوردستان لە بەغدایە و تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆکردن بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و نزیکن لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەتەوە و باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە.
قوباد تاڵەبای ڕایگەیاندووە: "گفتوگۆکانی نێوان شاندە دانوستانکارەکانی هەولێر و بەغدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە ڕێککەوتن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
قوباد تاڵەبانی دووپاتی دەکاتەوە هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە: ههرێم كهمال ئاغا، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی له پەرلەمانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمی حیزەکەی ڕاگەیاندووە، كۆبوونهوهكانی نێوان هەولێر و بهغدا بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه ههنگاوی باشی بڕیوه. دەشڵێت : "هیوامان ههیه له ماوهیهكی نزیكدا ئهو كێشهیه چارهسهر بكرێت، چونكه لێكتێگهیشتنی باش لهنێوان ههردوولادا ههیه".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






