ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لەسەر شەقامەکان دەبینرێت؛ مووچە مانگی پێنج هاتووە؟
- بزنس
- 1 تەممووز

ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە
ئاڤا نیوز
وێنەی چەند ئۆمبێلێکی تایبەت بە گواستنەوەی پارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەنگۆی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان بۆ مانگی پێنج لە نێو هاووڵاتیاندا دروست بووە، ئاڤا زانیویەتی بابەتەکە پەیوەندی بە هاتنی مووچەوە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە لە کەرکووکەوە بەرەو شاری هەولێر هاتوون و هاووڵاتیان وێنەکانیان بۆ ئاڤا ناردووە، دواتر دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پارە مووچەی مانگی پینجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانە پارەی یەدەگ لە نێوان لقەکانی بانکەکانی ناوەندیی عێراق دەگوازنەوە، واتە تایبەتن بە ڕاگرتنی باڵانس لە نێوان لقەکانی بانکی ناوەندی و مانگانە یەک جار ئەم پرۆسەیە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکیی ناوەندی بە ئاڤای گوت، "ئەو ئۆتۆمبێلانە پارە لە لقی هەولێرەوە دەگوازنەوە کەرکووک و مووسڵ، نەک پارەیان هێنابێت بۆ هەولێر."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




