
وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پرسی مووچە و نەوت و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەكات.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستان بوون و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی گفتوگۆی وردیان كرد سەبارەت بە پرسی مووچە و نەوت و پاشانیش شاندێكی هەرێمی كوردستان چوونە بەغدا و چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجام دا و شەوی ڕابردوو كۆبوونەوەكانیان كۆتایی هات گەڕانەوە شاندی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی سەرجەم ئەو كۆبوونەوانە دەبردرێتە نێو هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و بە وردی تاوتوێ دەكرێت و بڕیاریشیان لەبارەیەوە دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، سبەی چوارشەممە 1-7-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وا بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ناوەڕۆك و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان شاندەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت، هاوكات پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داهاتی ناوخۆ بە وردی باسیان لێوە دەكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەسرور بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەکەن. بەم زووانەش ئەنجامی تەلەفۆنەکە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەردوو شاند بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بیروڕا
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێستا نۆرەی حیزبەکانە؛ پەیام و وانەکانی میللەت لە شەقامەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە






