
دیمەنی بالەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق سوێندی یاسایی بخوات، بەوەش بەفەرمی لە پۆستەکەیدا دەستبەکاردەبێت.
وێنە گەورەکە: 30ـی مانگی ڕابردوو و دوای ڕۆژێک لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیای لە بەغدا ڕاگەیاندووە، "ئەمڕۆ دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی پێشکەش دەکرێت".
سەرچاوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی لەبەردەم لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار سوێندی یاسایی دەخوات و بەفەرمی دەستبەکار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەفتەی ئایندە دەستپێدەکەنەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد "پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگا بڕیار بوو دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ و فەرمانێکی وەلائی بۆ دەربكرێت، بۆیە یەکەم دانیشتنی دادگاكە لەسەر ئەم پرسە دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






