دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و کونسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدەدات
- هەواڵ
- 3 تەممووز

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا و بەهۆیەوە گەشتەکانی فرۆکەخانەکە ڕاگیران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دانیشتوویەکی کۆمەڵگەی سێبیران لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بە ئاڤای گوت: درۆنێک لە نزیک بنکەی هاوپەیمانان کەوتووەتە خوارەوە.
لێدوانی فەرمی: دانا تۆفیق، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەوەکاڵەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی کرایەوە و گەشتەکان دەستپێکردووە، بەهۆی ڕووداوەکە تەنیا یەک فڕۆکەی فلای ئەربیل کاتی دابەزینی دواخرا، ڕووداوەکە هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ فڕۆکەخانە نەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمیر 9:58 ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنەکە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک دەنگێکی بەهێز بیسترا، وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە و دەردەکەوێت تەنێک لەنێوان گەڕەکی بەدر و فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە درۆن بووە یان مووشەک بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





