ژمارەی گیانلەدەستدانی سەربازانی تورکیا بەهۆی ژەهراویبوونەوە بۆ 12 سەرباز بەرزبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 تەممووز

دیمەنی تەرمی سەربازێکی تورکیا
ئاڤا نیوز
ژمارەی گیان لەدەستدانی ئەو سەربازە تورکانەی کە بەهۆی گازی میسان ژەهراویبوون لە ناوچەی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، بۆ 12 سەرباز بەرزبووەوە، چوار سەربازی دیکەش لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دان.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، 19 سەربازی تورکیا کاتێک چوونە یەکێک لە حەشارگەکانی پەکەکە لە ئەشکەوتێکی ئەو سنوورە بۆ گەڕان بە دوای تەرمی یەکێک لە سەربازەکانی هاوڕێیان ئەشکەوتەکە گازی میسانی تێدا بڵاوکرابووە و ژەهراوی بوون، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ گەیێنرانە نەخۆشخانە، پێنجیان گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆش ژمارەکەی بۆ 8 سەرباز بەرزبووەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەکرێت، کارەکانی پڕۆسەکەش پێی ناوەتە قۆناغێکی گرنگەوە. شرۆڤەکاران و سیاسەتمەدارنی تورکیا دەڵێن: ئەم ڕووداوە بەمەبەستی تێکدانی پڕۆسەکەیە و نابێت ڕێگە بدەن کاریگەری و بەربەست لەبەردەمی دروست بکرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕووداوەکە کاردانەوەی لایەنەکانی لێکەوتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئێکس ڕایگەیاند: بە قووڵی نیگەرانین بە گیان لەدەستدانی سەربازە قارەمانەکانمان و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەش نیگەرانی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو سەربازانەی تورکیا دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






