
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئاشكرای دەکات کە ئیسرائیل هەوڵی تیرۆرکردنی ئەوی داوە، بەڵام شكستی هێناوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تاکەر کارلسۆن، پێشکەشكارێکی ئەمریکی ئەنجامدا و تیادا چەندین پرسی وروژاند و لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ڕایگەیاند، "ئیسرائیل هەوڵی داوە من تیرۆر بکات، بەڵام شكستیان هێنا".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، ئێران هیچ کات هەوڵی نەداوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تیرۆر بکات.
- "ئێمە هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەگەڕاوین و بەدوایدا ناگەڕین، نەتانیاهۆ لە ساڵی 1992ـەوە ئەو بیرۆکەیە لە مێشکی دەچێنێت کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا دەگەڕێت و هەر سەرۆکێکی ئەمریکی گەیشتووەتە دەسەڵات ئەم بۆچوونەی لە مێشکی خۆیدا بەهێز کردووە".
- "ئێمە دەستپێشخەری جەنگ نەبووین و نامانەوێت شەڕ بەردەوام بێت، لەو ڕۆژەوە کە بەرپرسیارێتیم لە ئەستۆ گرتووە، دروشمی من دروستکردنی یەکڕیزی لە ماڵەوە و بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامی بووە لەگەڵ دراوسێکان و جیهاندا."
باکگراوند: ئیسرائیل لە 13-6-2025، دەیان پێگەی سەربازی، فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی ئێرانی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کردە ئامانج، دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیلییەکان، ئەمریکاش هێرشی ئاسمانیی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەگوتەی ترەمپ لەو هێرشەکەدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ خاپوور کران
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






