
ڕێکخراوی داعش وێنەی ئەو چوار کەسەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هێرشەکەیان کردووە
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی داعش ژمارە و وێنەی هێرشکاران و شێوازی هێرشەکەی مۆسکۆی ئاشکرا کرد، هێرشەکە لەلایەن چوار چەکدارەوە کراوە و لە سنووری ئۆکراینا دەستگیرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەک چەکدراوە هێرش کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و دواتر ئاگری گرت، بەهۆیەوە نزیکەی 140 کەس کوژران. چەند کاتژمێرێک دواتر ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: داعش لە پێگەی فەرمی خۆی لە تەلەگرام وێنەی بکەران و زانیاری لەبارەی شێوازی هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: هێرشەکە لەلایەن چوار چەکدارەوە کراوە، سێ کەسیان چوونەتە ژوورەوە، چەکی دەستی و دەمانچە و چەقۆیان پێبووە و دەستڕێژی گوللەیان لە ئامادەبووانی هۆڵەکە کردووە، یەکێکیشیان لە دەرەوە ماوەتەوە و بۆمبی ئاگرینی ئامادەکردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ڕووسیا دەستگیركردنی 11 كەسی بەتۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکە ڕاگەیاند، چوار لەوان هێرشکارەکان بوون و لەکاتێکدا بەرەو سنووری ئۆکراینا ڕۆشتوون دەستگیرکراون.
چەکدارەکان لەکاتێکدا دەچنە نێو هۆڵەکەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 30 حوزەیران
سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سەر سووریا لادەبات