کۆمیسیۆن ماوەی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندنی کارمەندی سەر سندووق درێژ دەکاتەوە
- عێراق
- 8 تەممووز

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن وەک "کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان" تا ڕێککەوتی 20ـی تەمموزی 2025 درێژ کرایەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێندراوێکدا، کۆمیسیۆن جەختی لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێشکەشکردنی فۆرمەکان کردەوە و داوای لەو هاووڵاتیانە کرد کە خوازیاری کارکردنن، بە زووترین کات و پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراو، فۆرمی داواکارییەکانیان ڕادەستی نزیکترین بنکەی تۆمارکردن بکەن.
لە هەمان کاتدا: کۆمیسیۆن ئاماژە بەوە دەکات، لەئەگەری بوونی هەر سکاڵایەک سەبارەت بە پرۆسەی پێشکەشکردن یان وەرگرتنی فۆرم لە بنکەکانی تۆمارکردن، دەتوانرێت لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای تایبەت بە کۆمیسیۆنەوە سکاڵاکان پێشکەش بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی ئەمنیی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ سێشەممە، دووەم کۆبوونەوەی خۆی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجام دا. تێیدا وردەکاریی ڕێکارە هونەرییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن خرایەڕوو، کە قۆناغەکانی وەک نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆمارکردنی کاندیدەکان، ئامادەکردنی ئامێرەکان و هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان لەخۆدەگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی 11ـی ئەمساڵ کۆمیسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقە، تا ئێستاش زیاتر لە 550 هەزار کەس لە کارمەندانی حکومەت و دەرچووانی دانەمەزراو داواکارییان پێشکەش کردووە.
زانیاریی زیاتر: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەشێوەی ئۆنلاین، دەتوانرێت سەردانی ئەم لینکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






