کەجەکە وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەداتەوە: هەنگاوی نوێ دەنێین و داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەین
- کوردستان
- 10 تەممووز

نوێترین دەرکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامی بانگەوازە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی دایەوە و ڕایگەیاند، پابەندی بانگەوازەکەن و ئامادەن "هەنگاوی ڕوونتر"ی بۆ بنێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 9ـی 1ـی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دوای نزیکەی 26 ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی لە زیندانی ئیمراڵی بڵاو کردەوە، لە پەیامەکەیدا ئۆجەلان باسی پرۆسەی ئاشتی و قۆناغەکانی دواتری ئەو پرۆسەیە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەجەکە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، جەختی کردەوە کە بە تەواوەتی پشتیووانی لە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" دەکەن و ئەو هەنگاوە نوێیانەی ئۆجەلان داوای کردوون، جێبەجێی دەکەن.
هاوکات: کەجەکە ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت، کە تا ئێستا هەنگاوی پێویستی نەناوە و دوو مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە خستەڕوو:
مەرجەکانی کەجەکە:
یەکەم: ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان: کەجەکە ڕایگەیاند، بەبێ ئازادکردنی ئۆجالان، مەحاڵە پرۆسەی ئاشتی پێش بکەوێت و بگاتە ئامانجەکانی.
دووەم: هەنگاوی کرداریی لەلایەن تورکیاوە: داوایان کرد کە دەوڵەتی تورکیا، پەرلەمان و دامەزراوە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەنگاوی پێویست بۆ "سیاسەتی دیموکراتیک و سەروەریی یاسا" بنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەجەکە هۆشداریدا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە و تەنیا بە هەنگاونانی ئەوان سەرکەوتوو نابێت و، هیوای خواست کە لایەنی بەرامبەر وەڵامی ئەرێنیی هەنگاوەکانیان بداتەوە.
چی ڕوودەدات: بڕیاروایە ڕۆژی 11ی تەمووز، 20بۆ 30 گەریلا و دوو لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە ڕانیە لە سلێمانی چەک دابنێن. لە ڕێوڕەسمەکدا، ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تووند دەگیرێتە بەر، تەنیا میدیای نزیک لە پەکەکە ئامادە دەبن و وێنە و ڤیدیۆکان تۆمار دەکەن، دوای ماوەیەکی کورت دیمەنەکان لەسەر شاشەیەکی نزیک بۆ کەناڵە میدیاییەکان بڵاو دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






