چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
- تەندروستی
- 12 تەممووز

ژن و پیاوێکی بەتەمەن کە یەکێکیان تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە.
ئاڤا نیوز
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرمانی گاباپێنتین کە بۆ چارەسەریی حاڵەتەکانی ئازاری درێژخایەن بەکاردێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەکەدا تیمێکی توێژەرانی زانکۆی کەیس وێستەرن ڕیزێرڤی ئەمریکا تۆماری تەندروستیی زیاتر لە 26 هەزار نەخۆشیان شی کردووەتەوە کە لەنێوان ساڵانی 2004 تا 2024 بۆ چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەنی سووک دەرمانی گاباپێنتینیان بەکارهێناوە. دەرکەوتووە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 29% زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەکە دەریدەخات گاباپێنتین مەترسیی تووشبوون بە لاوازیی مەعریفیی سووک"MCI"، کە حاڵەتێکە هەندێکجار بە پێشەنگی نەخۆشیی بیرچوونەوە دادەنرێت بە ڕێژەی 85% زیاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە هۆکاری گاباپێنتین لە هەموو تەمەنەکاندا دەستنیشانکراوە، بەڵام کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر تەمەنی 35-49 ساڵان دەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: د. لیا مۆرسالین، بەرپرسی توێژینەوەی کلینیکی لە زەهایمەر لە بەریتانیا دەڵێت: لەکاتێکدا توێژینەوەکە لەڕووی قەبارەی نموونەوە بەهێزە، بەڵام پشتڕاستی ناکاتەوە کە گاباپێنتین هۆکارێکی ڕاستەوخۆی نەخۆشیی بیرچوونەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
58 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک لە ئێران: لە هەر پێنج خولەکێک کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات






