ئاڤا وردەکاریی کارتى نوێی "موهەندیس" بۆ دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 12 تەممووز

نموونەی کارتی بانکی موهەندیس تایبەت بە مووچەی حەشدی شەعبی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی وردەکاریی کارتی نوێی "موهەندیس"ـی ئاشکرا کرد، کە تایبەتە بە دابەشکردنی مووچەی چەکدارەکانی. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ دێت بۆ ئەو گوشارە بەردەوامانەی ئەمریکا کە بوونە هۆی پەکخستنی سیستمی پێشووی دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی "کی کارد"ـەوە.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەمساڵەوە کارتێکی یەکگرتووی بانکی بۆ سەرانسەری وڵات دەربکات کە لە هەموو مامەڵە بانکییەکانی ناوخۆدا پشتی پێدەبەسترێت و تەنیا ئاڵوگۆڕیش تێیدا بە دینار دەبێت، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ خۆڕزگارکردن لە سزا نێودەوڵەتییەکان سەیر دەکرێت کە بەم دواییانە بووە هۆی ڕاگرتنی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەستەکە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارتی "موهەندیس" ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە حەشدی شەعبی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نەهرێنی حکومی. سەرچاوەکە جەختیشی کردەوە کە کارتەکە "ناوخۆییە" و هیچ پەیوەندییەکی بە "ماستەرکارد"ـی جیهانی یان هیچ بانکێکی دیکەوە نییە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو سەرچاوەیە هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەی گەڕاندەوە بۆ ئەو گوشارە بەردەوامانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خستبوویە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە بەرپرس بوو لە دابینکردنی مووچەی حەشد و هەڕەشەی سزای لێکردبوو ئەگەر لە پرۆسەکە نەکشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی حەشدی شەعبی ڕۆژی هەینی، 11ـی تەمموزی 2025، ڕایگەیاندبوو کە دەستیان بە پرۆسەی دابەشکردنی کارتەکانی "موهەندیس" کردووە کە تایبەتە بە پێدانی مووچەی کارمەندانی دەستەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر، مهیسهم زهیدی، فهرماندهی فیرقهی عهباسی قیتالی، جهختی کردبووهوه که گهنجینهی ئهمریکا هۆکاری ڕاستهوخۆی دواکهوتنی مووچهی چەکدارەکانه. ئاماژەی بەوە کردبوو کە "گهنجینهی ئهمریکا ئهو کۆمپانیایهی که مووچهی حهشدی دابین دهکرد، ئاگادارکردبووهوه که پێویسته بکشێتهوه ئهگهرنا ڕووبهڕووی سزا دهبێتهوه."
لەلایەکی دیکەوە: کهریم عهلیوی، سهرۆکی لیژنهی ئاسایش و بهرگری له پهرلهمانی عێراق هەر لەو بارەیەوە ڕایگهیاندبوو: "ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا فشاری سیاسی و ئابووریی بهردهوام لهسهر حکومهتی عێراق، بانکی ناوهندی و بانکهکان پهیڕهو دهکات." ئاماژهی بهوهشکردبوو که "ئهم فشارانه لهم دواییانهدا کۆمپانیاکانی (ڤیزا کارد)ـیشی گرتووهتهوه، که کاریگهریی نهرێنیی لهسهر پرۆسهی خهرجکردنی مووچهی کارمەندانی حهشدی شهعبی ههبووه و ئاستهنگی بۆ دروست کردووه."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






