عەباس عێراقچی: ئێران هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕانەگرتووە
- هەواڵ
- 12 تەممووز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هەموو هەماهەنگییەکی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕانەگرتووە و مەرجی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران واژۆی لەسەر یاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد، پێشتریش سەبارەت بە سەرۆکی ئاژانسەکە ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ڕاپۆرتی هەڵەی ئەوەوە جەنگ و پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوو، لە کاتێکدا هەموو پێگە ئەتۆمییەکان لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ئاژانسەکە بووە و هیچ زانیارییەکی ڕاپۆرتەکە ڕاست نەبووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نوێنەران و باڵیۆزانی دەوڵەتان لە تاران ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیخوازانە بووە و بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە، ئێران ئەندامێکی پابەندی ڕێککەوتنامەی ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆم بووە، پابەندی ڕێککەوتنامەی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بووین و ئێستاش هەماهەنگی ئێمە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕانەگیراوە، بە دڵنیاییەوە شێوازێکی دیکەی پەیوەندی وەرگرتووە کە ئەمەش ئاساییە بە هۆی ئەو بارودۆخ و گۆڕانکارییانەی ڕوویانداوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، مەرجی سەرەکی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان زامنکردنی دووبارە هێرشنەکردنەوەی سەر ئێرانە و بەبێ دڵنیابوونەوە لەو مەرجە دانوستانەکان دەستپێناکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





