ئاڤا نیوز
لە هەولێر پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی نێودەوڵەتی کرایەوە کە ژمارەیەک یاریزانی لەشجوانی لە کوردستان و عێراق لە پاڵەوانێتییەکە بەشدار بوون. براوەی یەکەم لە پاڵەوانێتییەکە ئۆتۆمبێلێک وەک خەڵات وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: بۆیەکەمجار لە هەولێر پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی نێودەوڵەتی بە خەڵاتی گرانبەهاوە بەڕێوەچوو کە 128 یاریزان لەسەر ئاستی ناوخۆ و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کێشی 60 بۆ 110 کیلۆگرامی بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
- زانا فایەق پاڵەوانێکی کوردە، توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت و ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دەرچوو.لەمبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بڕیارم داوە ئۆتۆمبێلەکە بکەمە دیاریی بۆ هاوژینەکەم، لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشی کردووم لە ڕێکخستنی سیستەمی خۆراک و هاندان بۆ گەیشتن بەم پلەیە.
- ئیبراهیم ئەسعەد، ئەویش یەکێکی دیکە بوو لە پاڵەوانێتییەکە و یەکەمی ئەو گرووپەیە کە بەشداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە لە کێشی جیاواز، دەڵێت، پێشتر یاریزان هەبووە بووەتە پاڵەوان، بەڵام ئەو دیارییەی کە پێیدراوە، تەنانەت نەیتوانیوە گرێبەستی مانگێکی بەشداری هۆڵی لەشجوانی پێ بکات بۆ یاریکردن، بۆیە ئەمجارە جیاوازە و بەشداربووان بە شەوق و وزەیەکی زۆرەوە بەشدارن.
دشڵێت، لە پاڵەوانێتییەکە ئەوەی یەکەم بوو ئۆتۆمبێلێکی پێدرا، ئەوە دووەم بوو پێنج ملیۆن و ئەوەی سێیەم بوو سێ ملیۆن دیناری وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن





