(دیمەنی هەردوو یارییەکەی (دهۆک - قوەی جەوی عێراق) و (زاخۆ - شورتە
ئاڤا نیوز
زاخۆ و دهۆک مێژوویان تۆمارکرد، دوای بردنەوەیان لە دوو یانەی شاری بەغدا گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی عێراق، چوارشەممەی داهاتوو لە بەغدا کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.
چی ڕوویدا: لەیاریی یەکەم لەشاری دهۆک، هەڵۆکانی چیا میوانداری قوە جەوییەیان کرد و یارییەکەیان بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێ بردەوە و بوونە لایەنێکی یاریی داهاتوو، گۆڵەکانی دهۆک لەڕێگەی یاریزانان کەریم دەروێش دوو گۆڵ و هارون ئەحمەدەوە تۆمارکرا، تاکە گۆڵی جەوییەش محەممەد جەواد کردی.
لەلایەکی دیکەوە: لەیاریی دووەم زاخۆ و شورتەی هەڵگری نازناو لەبەردەم هەزاران هاندەری قەڵا سوور کەوتنە ڕکابەری بەدەستهێنانی بلیتی دووەم، لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا تۆڕی هەردوو یانە بەخاوێنی مایەوە، بۆ یەکلایکردنەوەی براوە ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلایکەرەوە لە خاڵی سزا، زاخۆ پشتئەستوور بە لێهاتوویی عەلی کازمی گۆڵپارێز بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەیان بردەوە و گەیشتنە یاریی کۆتایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو یانەکەی بادینان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە بەغدا لە یاریی کۆتایی بەیەک دەگەن، ئەمەش یەکەمین جارە لەمێژووی 50 ساڵەی پاڵەوانێتییەکە دوو یانەی کوردی بگەنە یاری کۆتایی جامی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






