
کێڵگەی نەوتی سەرسنگ
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە کێڵگەییەکی نەوتی لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویدا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. هێشتا نازانرێت ئاگرەکە بەهۆی هێرشی درۆنی بووە یاخود هۆکاری دیکە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ژێرخانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە درۆن دەکرێتە ئامانج، بەڵام هێشتا هیچ ڕاگەیێنراوێکی فەرمی نییە، ئاماژە بەوە بکات ئەوەی لە کێڵگە نەوتییەکە ڕوویداوە بەهۆی هێرشی درۆنی بوبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی ئەو ئاگرەی کەوتووەتەوە لە کێڵگەیەکی گوندی ملبرکێی ناحیەی چەمانکێ بووە و هێشتا نازانرێت ئەوەی ڕوویداوە بە چ هۆکارێک بووە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای HKN ENERGYـی ئەمریکی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەمەیان بڵاوکردوەتەوە: کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگی پارێزگای دهۆک ڕوویدا و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەڵام هەموو کارمەندانی کێڵگەکە سەلامەتن.
لە ڕاگەیێنراوی کۆمپانیاکە ئەوەش هاتووە، هەموو کارەکانی کێڵگەکە ڕاگیراون تا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.
ئەمەش بزانە: کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)، ڕووبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە.
باکگراوند: دوێنێ شەویش دوو درۆن لە نزیک کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنە خوارەوە و بەپێی ڕاگەیێنراوی دژە تیرۆری کوردستان هیچ زیانێکی بە کێڵگەکە نەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






