پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان هاتە دەنگ
- کوردستان
- 15 تەممووز
دیمەنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. هاوکات فەرمانی بە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان کردووە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک دامەزراوەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج، دوایینیان هێرشەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بوو کە کرایە سەر کێڵگەی سەرسنک لە شاری دهۆک و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا, جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە و دیاریکردنی هۆکارەکانی و پێشێلکارییە دووبارەبووەکان کە بوونەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات، کارە ئەمنی و هەواڵگرییەکان پتەوتر بکرێن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کاری لەوشێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە، پێویستە حکومەتی فیدراڵی کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی بکات و ئەو لایەنانەی کە هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئاشکرا بکرێن.
لەلایەکی دیکە: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: هێرشە درۆنییەکان لەناو خاکی عێراق دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان. هۆشداریش دەدات، کە بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات





