داوای لەکارلابردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 16 تەممووز

لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک. وێنە؛ میدیا عیراقییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان کۆ کردووەتەوە و داوای لەکار لادانی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراک دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، زیاتر لە 25 پەرلەمانتار داواکارییەکیان بۆ دوورخستنەوەی لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک، لە پۆستەکەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعموری، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: بۆ دوورخستنەوەی لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەهۆی گەندەڵی، بەهەدەردانی سامانی گشتی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و پۆستی وەزیفی، زیاتر لە 25 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: مەعموری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەرلەمانتارانە داواشیان کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێکبهێنرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییە یاسایی، کارگێڕی و داراییانەی کە ناوبراو ئەنجامی داون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات