لە هەرێمی كوردستان 81 ئافرەت بە هۆی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
- هەواڵ
- 17 تەممووز

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان چەند ئامارێكی زیندانەكان سەبارەت بە ئەو كەسانەی كە بەهۆی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون ئاشكرا دەكات و دەڵێت بابەتی بردنەژوورەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ زیندانەكان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەنێو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان تەشەنەی سەندبوو، بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵ کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 2020 تاوەكوو 2024، ساڵانە نزیكەی 50 كەس بە هۆی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر دەكران، بەڵام لە ساڵی 2024ـدا نزیكەی 600 كەس بەو هۆیەوە دەستگیر كراون، بە كۆی گشتی تاوەكوو ئێستا 962 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون كە ژمارەیەكیان ئافرەتن.
ئیحسان عەبدولرەحمان ئەمانەشی بە ئاڤا وت:
٠ ئێستا 81 ئافرەت بە هۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە زیندانەكانن.
٠ تا ڕادەیەكی زۆرباش كۆنتڕۆڵی ئەوەمان كردووە كە نەهێڵین هیچ ماددەیەكی هۆشبەر بگاتە نێو زیندانەكان، ئێستا زیندانەكان پاكترین شوێنن سەبارەت بە نەبوونی ماددەی هۆشبەر، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نۆ كەس كە لە كارمەندانی چاكسازییەكان بوونە بە تۆمەتی هاوكاری و بردنە ژوورەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.
٠ لەڕێگەی پشكنینی چڕ و بەكارهێنانی ئامێری پێشكەوتووە جگە لە ماددەی هۆشبەر بردنە ژوورەوەی مۆبایلیشمان بۆ نێو زیندانەكان كۆنتڕۆڵ كردووە.
٠ لە ڕۆژانی ڕابردوو لە دهۆك، ئافرەتێكمان دەستگیركرد كە هەوڵی بردنە ژوورەوەی ماددەی هۆشبەری بۆ هاوسەرەكەی لەنێو زیندان دا، بەڵام ئاشكرا بوو و دەستگیركرا و ئێستا كەیسەكەی لە دادگایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە






