ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 17 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی هەولێر و بەغدا دەکات، دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەش، دەست بە ڕێککارەکانی خەرجکردنی مووچە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 16ـی 7ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، دوای پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە بە کۆی دەنگ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی واژۆ کرد و بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەغدا کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم وەزیرەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە بن.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئاگادارکردنەوەیەی نێردراوە بۆ ئەندامانی بەشدار، کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
بۆچی گرنگە: ئەو کۆبوونەوە نائاساییە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کۆی شایستە داراییەکان و تەواوی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوو حکومەتەدا هاتووەتە ئاراوە، چاوەڕێ دەکرێت ڕەشنووسەکە کەمێکی دیکە لەڕێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بەغدا ڕادەستی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەو لیژنەیە بکرێت کە تایبەتمەند بوون بە ئامادەکردنی ئەو ڕەشنووسە.
لەم حکومەتە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نائاساییە دەبەسترێت، بە درێژایی ئەم کابینەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام نەدراوە. پێشتر محەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندبوو، هەر کاتێک کارەکانی لیژنەکە تەوابوون ئێمە ئامادەین کۆبوونەوەی نائاسایی ببەستین.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ئەگەری تەواوبوونی کارەکان و پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە، ئەوکات حکومەتی عێراق بە تەواوەتی پابەند دەبێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات: تا ئێستا دوو مووچە بە تەواوەتی یەکلایی کراوەتەوە کە دەبێت خەرج بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە هەردووکی بە یەکەوە دەنێردرێت یان دوابەدوای یەک دەنێردرێت.
لەدوای پەسەندکردنی ڕەشنووسەکە و دەنگدان لەسەری لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەو پێیەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی پێنج کراوە، دەکرێت هەر ئەمڕۆ ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






