ئێران: بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی بڕیار دەدەین
- هەواڵ
- 17 تەممووز

وێنەیەکە خومەینی و خامنەیی لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران - العربیة نێت
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی ئێران لە بارەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی دوا بڕیاری خۆمان دەدەین".
وێنەگەورەکە: ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک و شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی شاندی هەردوو لا دیاری نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان یان کشانەوە لە مێزی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێران دەیەوێت دانوستان ئەنجام بدەین، بەڵام ئێمە پەلەمان نییە". هاوکات گوتی، لەسەر تاران پێویستە بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران و بە ئامانجگرتنی بنکە سەرەکییەکانی، تاران و واشنتن پێنج گەڕی دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە و لەو کاتەوە هەردوو لا هیچ دانوستانێکیان ئەنجام نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






