
دیمەنی دەرکەوتنی گوندەکە دوای دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی مووسڵ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
گوندێكی دێرینی سەر بە قەزای زوممار لە پارێزگای نەینەوا كە زیاتر لە 40 ساڵە ئاوی بەنداوی مووسڵ دایپۆشتبوو، ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، دەردەكەوێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەو گوندەی زوممار، دوای دروستكردنی بەنداوی مووسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە، لە ساڵی 1985ـەوە ژێرئاو كەوتبوو، دوای دەركەوتنەوەی گوندەكە، دانیشتووانەكەی سەردانی گوندە نێژراوەكەیان دەكەنەوە بۆ بینینی قوتابخانە و خانووەكانی كە هەگبەی یادگارییەكانی سەردەمی منداڵییانە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلبڕ، نووسەرێكی خەڵكی گوندە ژێرئاوكەوتووەكە قسەی بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس كردووە و دەڵێت، "پێش هەفتەیەك ئەم ناوچەیە بەمشێوەیە دەرنەكەوتبوو، ئەو ئاوەی توركیا بەردی دەداتەوە زۆر كەمە، لە هەمان كاتیش ئەو بڕە ئاوە كۆگاكراوەی لێرەوە بۆ شارەكانی دیكەی عێراق بەردەدرێتەوە، زۆرە، ئەمەش وایكردووە ناهەوسەنگی لەنێوان بڕی ئاوی بەدەستهاتوو و خەرجكراودا هەبێت و ئاستی ئاوی دەریاچەكەی بەو ڕێژە زۆرە دابەزاندووە، ئەوەش زیانێكی زۆری لە كشتوكاڵ داوە، سامانی ماسیش كەمبووەتەوە."
پەیوەست بەم بابەتە: ئەحمەد محەممەد، چالاکوان و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە زوممار ڕایدەگەیەنێت، "توركیا ئاوی لەسەرمان گرتووەتەوە و بەری ناداتەوە، ئێستا دەیان گوندی ئەم ناوچەیە ئاو بۆ ئاودێریی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناچێت. ئاژەڵداری و ڕاوەماسیش نەماوە كە سەرچاوەی بژێوی خەڵك بوون."
هۆكارە زانراوەكان: ڕووباری دیجلە و بەشێك لە زێ و جۆگەكانی پارێزگای نەینەوا، سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی بەنداوی مووسڵن، شارەزایان بۆچوونیان وایە، گرتنەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە توركیا لە پاڵ كەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، هۆكاری سەرەكین بۆ كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەكە، ئەوە لەكاتێكدا پێشووتر بەنداوی مووسڵ ئاسایشی ئاوی ڕووباری دیجلەی بۆ سەرجەم شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زامن كردبوو.
باكگراوند: بەنداوی مووسڵ گەورەترین بەنداوی عێراقە و یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، جگە لە سوودەكانی بۆ ئاودێری، وزەی كارەباش بۆ ناوچەیەكی فراوان دابین دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






