
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی و هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق پرسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شایستە داراییەکان و مووچە و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد، هاوکات ستیڤن بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری هەرێمی كوردستانی بەهێزە و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكە
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و نزیککردنەوە و پتەوکردنی یەک گوتاری لایەنە کوردییەکانی لە سووریا دەربڕی.
لەبەرامبەردا: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە توركیا، لە بەرژەوەندیی هەموو لایەك و ناوچەكە و ئێمەیە، بە هەموو توانایەك پاڵپشتی دەکەین و ئەوەی پێویست بێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەنجامی دەدەین.
زانیاریی زیاتر: هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، تەوەرێكی تری دیدارەکە بوو.
شاندەکە بە سەرۆك بارزانی وت، ئەمەریكا پێشوازی لەو ڕێككەوتنە دەكات، كە لەنێوان هەردوو حكومەت لەسەر مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەئارادایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە






