نێردەی ئەمریکا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دوا پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 19 تەممووز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - تۆماس باراک، نوێنەری ئەمریکا لە سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و نوێنەری ئەمریکا لە سووریا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریایان کرد. هاوکات گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوە خێراکان بۆ گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری سووریا کرد.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی درووز لە سوەیدای سووریا بەردەوامە و ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات. سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان، تۆماس باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پێویستیی یەکڕیزی لەم کاتەدا و هەنگاوە کردارییەکانیان تاوتوێ کردووە بۆ یەکخستنی سووریا بە ئاراستەی داهاتوویەکی ئاشتیانە، خۆشگوزەران، گشتگیر و سەقامگیر بۆ هەموو سوورییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا تۆم باراک سوپاسی مەزڵووم عەبدی کرد بۆ سەرکردایەتیکردنی و هەروەها بۆ هاوبەشی بەردەوامی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی دژی داعش لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە






