تۆم باراک: سووریا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و دەبێت ئاشتی زاڵ بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 تەممووز

ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای سووریا لەکاتی شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا
ئاڤا نیوز
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا رایگەیاند، سووریا لە قۆناغێکی مەترسیدار و هەستیاردایە پێویستە ئاشتی و دانوستان زاڵ بێت.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بەهۆی دۆخی هەستیاری وڵات و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا شەڕ و پێکدادان بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاوێکی سەرەتاییە و دەرفەتێکە بۆ گەلی سووریا بۆ بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە، بەڵام ئەم دەرفەتە ئێستا لە ژێر مەترسی دایە و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییە وڵات بەرەو ناسەقامگیری دەڕوات.
لەلایەکی دیکەوە: باراک گوتی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگەشبینی و وریاییەوە سەیری هەوڵەکانی سووریایان کردووە بۆ ئەم قۆناغە و تاڕادەیەکی زۆر پاڵپشتی حکومەتی کردووە، هاوکات داوای لە گرووپە چەکدارەکان کرد، دەستبەجێ چەکەکانیان دابنێن و شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی دژ بە هەڕەشەکان بەهێز دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






