دەست بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت و ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری گەورە لەخۆدەگرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری بۆ فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهاتی کردووە، یەکێک لە هانگاوەکانی حکومەتیش بایەخدان بووە بە کەرتی گەشتیاری، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ جێبەجێکراون، پلان و دیزاین بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش ئامادەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم هەفتەیە دەست بە جێبەجێ کردنی ماستەرپلانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەوێتە جێبەجێکردن، ماستەرپلانەکە چەندین هۆتێل، مۆتێل، چێشتخانە، ڕێستۆرانت، کافتریا، تێلێفریک، زیپلاین، شوێنی ڕۆیشتنی پیادە و چەندین یاری دیکە لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای گوت، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قۆناغی یەکەمی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو بووە، دیزاینی هەریەک لە چیای باپشتیان، گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ تەواو بووە و ئەم هەفتەیە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت.
- لە ماستەر پلانەکە کار بۆ ئەوە کراوە زۆرترین گەشتیاری ناوخۆ و دەرەوە ڕوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکەن، بۆ ئەمەش لەپاڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کاری بەبازاڕکردنیش بۆ ئەو ناوچانە دەکەین.
- دیزاینی ئەم پڕۆژانە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕ و شارەزا ئامادە کراوە و کار بۆ ئەوە کراوە گەشتیاران چوار وەرزە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.
- لە دیزاین و جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژانە ڕەچاوی ئەوە کراوە دیمەنی سروشتی شوێنە گەشتیارییەکان بپارێزرێت.
- بە درێژایی 11 کیلۆمەتر تێلێفریک جێبەجێ دەکرێت، لە گەلی عەلی بەگ دەست پێ دەکات، دەچێتە چیای گۆڕەز، دواتر دەچێتە چیای باپشتیان، دواتر دەچێتەوە شنگلبانە و دەچێتەوە چیای کۆڕەک، تەلەفریکەکە بە ئاڕاستەی چوون و هاتنە.
- لە هەر وێستگەیەکی ئەم تێلێفریکە بنکەی گەشتیاری دەبێت، هۆتێل و ڕێستۆرانت و شوێنی حەوانەوەی گەشتیارانی لەخۆ دەگرێت.
- لە بواری ڕێگاوبان ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ کراون کە هاتنی گەشتیاران ئاسانتر دەکات.
- لە بواری ئارامی و سەقامگیری بەردەوام ڕێکاری پێویست گیراونەتەبەر، تا ئێستا هیچ ڕووداوێک لەو ناوچانە ڕووینەداوە کە کاریگەری خراپ لەسەر هاتنی گەشتیاران دروست بکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت، دوای ئارام بوونەوەی ناوچە سنوورییەکان پڕۆژەی گەشتیاری دەگەیەنینە ئەو ناوچانەی چەندین ساڵە بەهۆی گرژیەکانی ناوچە سنوورییەکان سوودیان لێوەرنەگیراوە.
ئەمەش بزانە: هەر کەسێک خاوەنی دوکان و چێشتخانە و ڕیستۆرانت بێت لەو ناوچە گەشتیارییانەی دەکەونە سنووری ماستەرپلانە گەشتیارییەکە، لە دیزاینە نوێیەکە دەبنەوە خاوەن دوکان و چێشتخانە و ڕێستۆرانت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی نوێی تەیف سامی لەبارەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بەغدا مەرجێکی دیکەی لەبارەی ناردنی مووچە زیاد کردووە
- تەندروستی
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئامێری پشکنینی MRI دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێکی ئەمریکی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی تەقینەوەکانی نزیک کۆرمۆر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئامێری پشکنینی MRI دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێکی ئەمریکی
36 خولەک لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی تەقینەوەکانی نزیک کۆرمۆر دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا لەبارەی ئاگربەست وەڵامی پێشنیازی ئۆکراینا دەداتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ پارێزگای عێراق 40 کەس بەتۆمەتی کارکردن بۆ بەعس دەستگیردەکرێن