د. کاروان سەباح: بە جێبەجێکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر زیاتر لە 1000 بیر لە کارکردن دەوەستن
- کوردستان
- 20 تەممووز

د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە بواری ژێرخانی ئاو لە هەرێمی کوردستان کاریگەری وشکەساڵی کەمتر کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە ژێرخانی ئاو داوە و ژمارەیەک پرۆژەی لەو بوارە جێبەجێکردووە، هەر لە دروست کردنی پۆند و بەنداو و دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاونیشتمانیان، هەموو ئەوانە جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە، کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان کەمتر کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ئەمساڵ وشکترین ساڵ بووە و کەمترین داهاتی ئاومان هەبووە بەڵام بەهۆی ئەو پرۆژانەی لە بواری ئاو جێبەجێکراون کاریگەرییەکانی وشکەساڵی کەمتر بووە، ئەگەر ئەو پرۆژانە نەبوونایە بارودۆخمان زۆر خراپتر دەبوو.
- جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر ژمارەیەک ئاماژەی گرنگی لەخۆگرتووە، ئەوانیش چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە شارێکی گەورەی وەک هەولێر، توانای پیشکەوتووی زانستی و تەکنیکیی ناوخۆ، گۆڕانکاری لە ستراتیژیەتی ئیدارەدانی ئاو لە پشتبەستن بە ئاوی سەر زەوی لە جێگەی ئاوی ژێر زەوی.
- بەتەواوبوونی ئەم پرۆژەیە هەزار بۆ هەزار و 500 بیر کە ڕۆژانە 10 بۆ 18 کاتژمێر کاریان دەکرد ، لەکارکردن دەوەستن.
- هەڵسەنگاندنی ئەوەمان کردووە لە وەرزی زستان ئەو ئاوەی زیاد دەبێت لە ڕێگەی بیرەکان، ئاوی ژێرزەوی بخەینەوە ژێرزەوی بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی هەندێ ماددە لە پاڵاوتنی ئاو و بۆ پاراستنی کوالێتی ئاوی ژێرزەوی هێشتا ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر نەدراوە.
- لە کابینەی نۆیەم حەوت پرۆژە بۆ پاراوکردنی دەستکردی ئاوی ژێرزەوی جێبەجێکراون.
- ئەوەی لەم دوو سێ ساڵە کراوە وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە ئیدارەدانی ئاو، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بین لە دە ساڵی داهاتوو ژێرخانێکی زۆر تۆکمەمان دەبێت، ئەمەش بەشێکی گرنگە لە دابینکردنی ئاسایشی ئاو، بەشی دووەمی دەکەوێتە سەر هۆشیاری هاونیشتمانیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرچاوەکانی ئاو، لە ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ کردن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە






