ئاڤا نیوز
بەهۆی نزمی ڤۆڵتییەی کارەبای نیشتمانی و نەبوونی مۆلیدە، دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی هەڵەبجە نیگەرانن، بەڕێوەبەری کارەبای شارەکەش دەڵێت، کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی شەش گوندی بناری سوورێن لە هەڵەبجە، کێشەی کەمی ڤۆڵتییەی کارەبایان هەیە و دەڵێن ئەو کارەبایەی هەمانە ئەوەندە خراپە ناتوانین هیچ ئامێرێکی پێ دابگیرسێنین.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد بورهان، ئەنجوومەنی گوندی نەوێ بە ئاڤای وت، "بەهۆی خراپی ڤۆڵتیەی کارەبای نیشتمانی، بەم گەرمایە سەلاجە و موبەریدەکانمان بەباشی کار ناکەن، چەندین جار خواردنی ناو سەلاجەمان فڕێ داوە.
دەڵێت کارەبای مۆلیدەشمان نییە، مۆلیدەیەکیان بۆ دابینکردووین، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی کێبڵەوە نەتوانراوە بخرێتەکار.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە، بە ئاڤای وت، "نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی کارەبای گوندەکانی (نەوێ، بەردەبەل، قەڵبەزە، کانی ئاسکان و دەرەگولان) بخرێتە سەر کارەبای سەیدسادق، چارەسەری کێشەکەیان ئەوەیە و ئێستا لە هەوڵداین بۆیان چارەسەر بکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە قەزای شێخان و ئاکرێ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە






