
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ علی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئسیلامیی ئێران دۆخ و پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تارانیان تاووتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پرسی گەرمە بەتایبەت دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ناکۆکیی گەورەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمە، تاران پێداگرە لەسەر ئەوەی کە مافی خۆیەتی لەنێو خاکەکەی مادەکە بپیتێنێت، واشنتنیش ئەوە بە "هێڵی سوور" دادەنێت و ئیسرائیلیش هەڵوێستی ڕوونکردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕێگرییکردنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، بۆ ئەم مەبەستە ئێران چاوی لە پیشتووانی ڕووسیایە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی فشارەکان ببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، پووتین لەگەڵ لاریجانی قسەی کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، پووتینیش ئامادەیە ڕێگەیەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بەپرسی ئەتۆم بگرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتر ئامادەیی مۆسکۆی بۆ هاوکارییکردنی ئێران لە گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیادەی بۆ ڕووسیا بۆ پرۆسێسکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاشتیانە لە ئێران دەربڕیبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






