
دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
زیاتر لە هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە لە سایلۆی هەولێر کۆگا نەکرا، بەهۆی ئەو سیستمەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دانراوە، گەنمەکانیان لە سایلۆی مەخمووریش وەرناگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو 27 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە لەسایلۆی مەخموور کۆگا بکرێت، پێنج ڕۆژ وادەکەش بۆ ئەو مەبەستە درێژکرایەوە، بەڵام بەشێکی گەنمەکە وەرنەگیرا و دەیان جووتیار زەرەرمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان وەرنەگیراوە، ناویان لەسیستمی نۆرە تۆمارنەکرابوو، سەرەڕای هەوڵەکانمان قبووڵنەکرا و زیاتر لە هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ وەرنەگیرا."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، سەرقاڵی کۆگاکردنی ئەو گەنمەیە کە هی جووتیارانی سنووری هەولێرە و لەدەرەوەی پلانی كشتوکاڵی دانراوە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بەبازاڕبکرێت، ئەگەر جووتیارانی دیبەگە و گوێر داواکاریی پێشکەش بکەن ئەو گەنمەی ئەوانیش دەخرێتە ئەو چوارچێوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






