
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دادبینی بۆ چەند سکاڵایەکی یاسایی کرد کە دووانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو. ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان دەکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادبینی بۆ دوو سکاڵاکرد کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنەوە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوون.
لێدوانی فەرمی: د. نەهلە ئەفەندی ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دانیشتنەکەدا دادگەی فیدراڵی ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردنەوە کە دژی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیان دەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵای یەکەم، لەلایەن سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەناوەکانی ( سرووە عەبدولواحید، کاوە عەبدولقادر و کوردەوان جەمال) لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو، داواکاران تێیدا داوایان کردووە دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەربکات، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان نەیتوانیوە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت و متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت ببەخشێت، کە بە وتەی ئەوان، ئەمە پێشێلکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمە.
سکاڵای دووەمیش لەلایەن عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، کاندیدی دەرچووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمەڵی دادگەری لە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوو. ئەم سکاڵایە چەند داواکارییەکی لەخۆگرتبوو، لەوانە: بەتاڵکردنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان، گێڕانەوەی ئیمتیازاتە داراییەکانی 97 پەرلەمانتارە نوێیەکە و ناچارکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی نوێ لە نزیکترین کاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






