
دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وینە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەو گەنمەی لە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراوە، ئێستا لەلایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆییەوە وەردەگیرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاگاداری وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان ڕێککەوتن دەکرێت، تا ئەو گەنمە وەربگرن کە جووتیاران لە پرۆسەی بەبازاڕکردن لێیان وەرنەگیراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی گەنم، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەگەڵ کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو کراوە، ئێستا بەگوێرەی ئەو پێوەرانەی دیاریکراوە دەست بە وەرگرتنی گەنمەکە کراوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، ئەمە پرۆژەی وەبەرهێنانە و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بە ئاگاداری وەزارەتی بازرگانی کارەکان دەکرێن، هەروەها لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمەکە دیاریکراوە و خۆم سەرۆکی ئەو لیژنەیەم.
زانیاریی زیاتر: بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلەیەک 550 هەزار دینار، گەنمی پلە دوو 525 هەزار دینار دیاریکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەنمەی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە وەردەگیرێت، بۆ ئارد، ساوەر، گەنمەکوتا، بڕوێش، عەڵەف لە ناخۆدا بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






