
گرتووخانەیەکی تورکیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی میدیای نزیك لە پەكەكە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا 200 زیندانیكراوی نزیك لە پەكەكە لە گرتووخانەكانی توركیا ئازاد كراون.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوای داواكاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، ڕۆژی 11ـی تەمموزی 2025، یەكەم قۆناغی چەكدانانی پەكەكە لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا 15 گەریلای پیاو و 15ـی ئافرەت چەكەكانیان سووتاند، ئەوكات بەسێ هۆزات، هاوسەۆكی كەجەكە و سەرپەرشتیاری ئەو گروپە چەكدارەی كە چەكەكانیان سووتاند، ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی ئەنقەڕەش هەنگاوی كردەیی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی پیشان بدات و گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاكانیش بۆ توركیا بكرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەژماری فەرمیی 'ستێرك تیڤی' لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تەلەگرام بڵاویكردووەتەوە، زیندانیكراوەكان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی دادگای باڵای دەستووریی توركیا، ئازاد كراون.
زانیاریی زیاتر: تاكو ئێستا نازانرێت ئەوانەی ئازادكراون؛ گومانلێكراوی پەكەكەن و پێشووتر بە گومانی ئەندامێتی لە پەكەكە دەستگیركراون یاخود بە فیعلی چەكداریی پەكەكە بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






