
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بە سەرکەوتوویی لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بۆ گەنجێک ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر موکێش و دەرزی لە گەدەیدا دەرهێنران.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ کە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە، 16 موگناتیس و هەشت دەرزی و دوو بەرگی موکێشی خواردبوو. دوای گەیاندنی گەنجەکە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، تیمێکی پزیشکیی 16 کەسی دەستیان بە نەشتەرگەریی کرد و توانییان نەخۆشەکە لە مردن ڕزگار بکەن و دەرزی و موکێشەکان لە سکی دەربهێنن.
لێدوانی فەرمی: د. هیوا ئەبوبەکر حوسێن، پسپۆڕی هەرس و جگەر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەم حاڵەتە یەکێکە لە دەگمەنترین حاڵەتەکان کە لە ژیانی پزیشکیمدا بینیبێتم. نەخۆشێک کە کێشەی دەروونیی هەبوو، بەهۆی ئەو بارە دەروونییەی تێیکەوتبوو، هەر شتێک هاتبێتە بەردەستی خواردبووی. ژمارەیەکی زۆر موکێش و دەرزیی خواردبوو. کاتێک باوکی کوڕەکەی گەیاندە نەخۆشخانە، بینیمان ژمارەیەکی زۆر دەرزی و موکێش لە گەدەیدایە، بۆیە لەگەڵ تیمێک لە پزیشکی پسپۆڕ و پزیشکی بێهۆشکەر، دەستمان بە نەشتەرگەریی کرد و توانیمان سەرجەم دەرزی و موکێشەکان دەربهێنین."
زانیاریی زیاتر: لەم نەشتەرگەرییەدا هەشت پزیشک و شەش کارمەندی تەندروستی لە هەموو بەشەکان بەشدار بوون و نەشتەرگەرییەکە دوو کاتژمێری خایاند، کە لەلایەن تیمێکی پزیشکیی بەشی هەناوبینی و بێهۆشکاریی نەخۆشخانەی فێرکاریی کۆئەندامی هەرس و جگەرەوە کرا.
ئەوەی پێویستە بزانرێت: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمە یەکەم جارە کەسێک ئەو ژمارە زۆرە کەرەستەیە بخوات و لە گەدەیدا بمێنێتەوە و نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






