
هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕادەستکردنی چەک بە حکومەتی سووریا لەم کاتەدا بە "کارێکی مەحاڵ و ئەستەم" ناودەبات.
وێنە گەورەکە: دوای واژۆکردنی ڕێكکەوتنێکی هەشت خاڵی لە مانگی ئاداری ڕابردوو لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵەکانی ئەمریکا بەردەوامن بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا. لە بارەیەوە تورکیا و ئەمریکا مۆڵەتێکی 30 ڕۆژەیان داوەتە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە دەبێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بچنە پاڵ حکومەتی دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: ئەبجەر داوود، گوتەبێژی فەرمیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: لە سۆنگەی گرژییە بەردەوامەکانی سووریا و بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی و هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داعش، مەحاڵە هێزەکانی سووریای دیموکرات چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوتەبێژەکەی هەسەدە مەرج بۆ چوونە پاڵ سوپای سووریا دادەنێت کە ئەگەر لە ڕێگەی "ڕێککەوتنێکی دەستووریی توکمەوە، دان بە تایبەتمەندیی کورد بنرێت، هەسەدە دەچێتە پاڵ سوپای سووریا".
جەختیش دەکاتەوە، "هەسەدە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ جەنگدا نییە، بەڵام بەرگری لە گەلەکەی دەکات لە هەر شوێنێک بوونی هەبێت".
باکگراوند: پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای چارەسەرێکی سیاسیی گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا. ئەو کۆبوونەوانەی ئەم دواییە لەگەڵ حکومەتی سووریا لە دیمەشق ئەنجامیان داوە، هەنگاوێکی ئێجگار گرنگن لەسەر ڕێگای دەستپێکردنی دیالۆگ لەنێوان هەردوولا .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا





