
گۆشەیەکی قەرەتەپە - وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دوو هەفتە لە بڕیاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بڕیاری بە قەزابوونی قەرەتەپە لە سنووری پارێزگای دیالە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی بڕیارەکەی پارێزگاری دیالەش قەزا تازەکە یەک ناحیەی لەسەر دەبێت و ناحیەی کوڵەجۆ نابێتە بەشێک لە قەزای قەرەتەپە.
چیرۆکی سەرەکی: 2ی ئەم مانگە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری هێنانەکایەی قەزای قەرەتەپەی لە سنووری پارێزگای دیالە دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەش هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکس (کوڵەجۆ)ش خرانەسەر قەزا تازەکە، بڕیارەکە ناڕەزایی کوردی لێکەوتەوە و دەڵێن، بەگوێرەی دەستوور تا جێبەجێکردنی ماددەی 140 نابێت دەستکاری سنووری کارگێڕی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
نوسراوی فەرمی: عەدنان شەممەری، پارێزگاری دیالە ڕۆژی 16ی تەممووز فەرمانێکی کارگێڕی بۆ هێنانە کایەی قەزای قەرەتەپە دەرکرد و بەڕێوەبەری ناحیەکەشی وەک قائیمقامی بەوەکالەت دیاریکردووە، بەگوێرەی بڕیارەکەش ناحیەی جەبارە لە قەزای خانەقین جیادەکرێتەوە و دەخرێتەسەر قەرەتەپە.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاوەریس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکەی پارێزگاری دیالە نادەستوورییە و ئەوان ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە کۆدەنگی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بە واژۆی 110 پەرلەمانتار، داوای ڕاگرتنی ڕێکارەکانی بە قەزابوونی قەرەتەپەیان کردووە، چونکە ئەم بڕیارە جگە لەوەی دژی دەستوورە، هاوکات ڕێکارەکانی وەک دەرکردنی مەرسوومی کۆماری و بڵاوکردنەوەی مەرسومەکەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعدا نەبڕیووە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: لە بڕیارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوەکرابوو، هەردوو ناحیەی جەبارە و کوڵەجۆ دەخرێنە سەر قەرەتەپە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوڵەجۆ لە ڕووی کارگێرییەوە سەر بە قەزای کفرییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆیە بڕیارەکەی پارێزگاری دیالە ئاماژەی بە ناحیەی کوڵەجۆ نەکردووە و ئەو بابەتەی بۆ داهاتوو و وەزارەتی پلاندانان جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤا پەیامێکی بۆ مووچەخۆران هەیە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج لە بەغدا تەواو بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی فەرمانبەرانی خانەنشینی بانکەکان چارەسەر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق نۆ ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕەتکردەوە