
دابەشکردنی زەوی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 24 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆکراوە. لە هەولێر زۆرترین زەوی دابەشکراوە و لە پارێزگاکەیەک و سێ ئیدارەی سەربەخۆش تاوەکو ئێستا یەک زەوی تیروپشکی بۆ نەکراوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 485 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن، لەو ژمارەیە بەشێکی کەمی فۆڕمەکان ماون لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێن و بگەڕێنرێنەوە شارەوانییەکان، بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ئامادەکردنی زەوی بەشێکی کەمی فەرمانبەران تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: بارزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بە ئاڤای گوت، "نزیکەی 13 هەزار ناو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ناویان گەڕاوەتەوە، سەرووی حەوت هەزار زەوی ئامادەکراون، دوای گەڕانەوەی ئەو ناوانەی کە تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراون، پرۆسەکە دەست پێدەکەین."
ئیدریس عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری سەرجەم فەرمانگە پێویستەکان دەکرێت، سێ شوێن دیاریکراون بۆ دانانی نەخشەی کەرتی و تەرخانکردنیان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەوانەی سوودمەند دەبن، دوای ڕەزامەندی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە دەست پێ دەکات."
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین و گەرمیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوی بەردەست تاوەکو ئێستا تیروپشک بۆ دابەشکردنیان نەکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 24 هەزار زەوی لەماوەی نزیکەی ساڵێکدا دابەشكراون، بەمشێوەیە:-
هەولێر: زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی.
سلێمانی: شەش هەزار پارچە زەوی.
زاخۆ: نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی.
دهۆک و ئاکرێ: نزیکەی دوو هەزار و 200 پارچە زەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






