ئەنجوومەنی وەزیران پرسی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت تاوتوێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارە چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێم تاوتوێ بکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەمیانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکات.

زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە بەشداری قوباد تاڵەبانی و لیژنە پەیوەندیدارەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، کۆنترۆڵی جۆری و دەستەی پێوانەیی و چۆنییەتی خۆ گونجاندن و خۆ ڕێکخستن لەگەڵ ڕێککەوتنەکەی بەغدا تاوتوێ بکرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ