
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیەوە دەڵێت: "قسەکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران خەیاڵە".
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی عەرەبی ڕایگەیاند: "قسەکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تەنها خەیاڵێکە". ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لە مێشکی زاناکانیدایە، نەک تەنها لە دامەزراوەکانیدا.
زانیاریی زیاتر: پزیشکیان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر چالاکییەکی سەربازیی ئیسرائیل دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل لە هەوڵەکانیدا بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران و لەناوبردنی ڕژێمەکەی لە ڕێگەی ئاژاوەگێڕییەوە شکستی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەڵمەتە سەربازییەکانمان دژی ئێران هەیە و پێویستمان بە پاراستنی ئەو دەستکەوت و باڵادەستییە ئاسمانییەیە کە لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ئێران دروست بوون. لە هەمان کاتدا پلانێکی کاریگەر دادەڕێژین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئێران بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ناگەڕێنێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






