
دیمەنێکی شەتولعەرەب لە بەسرە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەسرە بەردی بناغەی پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا دابنێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاری بەسرە ڕووبەڕووی قەیرانی ژینگەیی و کەمی ئاوی خوواردنەوە بووەتەوە بەجۆرێک مەترسی لەسەر تەندروستیی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی پارێزگاکە دروستکردووە. بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە، عێراق هەوڵ دەدات سود لە ئاوی دەریا وەربگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی عێراق، بڕیارە سبەی پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای بەسرە بکات و بەردی بناغەی پڕۆژەی شیرینکردنی ئاوی دەریا دابنێت و چەند پڕۆژەیەکی نەوتیش بکاتەوە، کە بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی زیادکردنی هێزی بەرهەمهێنانی کەرتی نەوتی دادەنرێت و دەکەوێتە چوارچێوەی پلانی بەرەوپێشبردن و باشترکردنی توانای وەگەڕخستن.
- هەر لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسرە، سوودانی پردێکی هەڵواسراویش دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا دیداری لەگەڵ چەند شێخ و سەرۆک هۆزێکی شارەکە دەبێت، بۆ گوێگرتن لە داواکاریی خەڵکی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





