ئەمریکا لەگەڵ عێراق و سووریا و تورکیا تاوتوێی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات
- هەواڵ
- 23 تەممووز
ئانا مۆریس، هەڵسوڕێنەری یاریدەدەری وەزیری گەنجینە بۆ کاروباری پارەدارکردنی تیرۆر
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا ڕایگەیاند، شاندێکی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سووریا و تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا و پابەندبوون بە هەڵمەتی فشاری زۆرینە لەسەر ئێران.
وێنەگەورەکە: ئەمریکا لە 24-5-2025، بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای هەڵگرت، ئەمەش وەک "هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا، "شاندێک لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتیی ئانا مۆریس، هەڵسوڕێنەری یاریدەدەری وەزیری گەنجینە بۆ کاروباری پارەدارکردنی تیرۆر، لە 20ی تەمموزی 2025 گەیشتە تورکیا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومیی تورکیا و عێراق و سووریا و دامەزراوە داراییەکان لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە."
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "شاندە ئەمریکییەکە تیشک دەخاتە سەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەسەر سووریا لەلایەن ئیدارەی سەرۆک ترەمپەوە، داوای پابەندبوون دەکات بەو هەڵمەتی فشاری زۆرینەیەی کە ئیدارەی ترەمپ دژی ئێران دەستیپێکردووە."
وتیشی: "وەزارەتی گەنجینە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتە نوێیەکانی سووریا لە باشترکردنی توانای کەرتی دارایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی بەو مەرجە هەڵگرتووە کە نابێت حکومەتی نوێی سووریا ببێتە پەناگەیەک بۆ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان و سەلامەتی سەرجەم پێکهاتە ئاینیی و نەتەوەییەکان دابین بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






