111 ڕێکخراوی جیهانیی ناحکومی هۆشداری دەدەن: برسێتیی بەکۆمەڵ غەززەی گرتووەتەوە
- هەواڵ
- 23 تەممووز

دیمەنی منداڵێک لە غەززە لەچاوەڕوانی وەرگرتنی ژەمێک خۆراک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
111 ڕێکخراوی جیهانیی ناحکومی هۆشداریی لە مەترسیی برسێتی بەکۆمەڵ لە کەرتی غەززە دەدەن لەکاتێکدا لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 21 منداڵ لە برسان گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی نەخۆشخانەی شیفای لە کەرتەکە.
چیرۆکی سەرەکی: قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت، لە هەر سێ کەس لە کەرتی غەززە یەکێکیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە یەک کاتدا بێ خواردن دەمێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەوانە پزیشکانی بێسنوور، لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئۆکسفامی نێودەوڵەتی و چەند لقێکی پزیشکانی جیهان و کاریتاس ڕایانگەیاند، "لەگەڵ بڵاوبوونەوەی برسێتی بەکۆمەڵ لە کەرتی غەززە، هاوکارەکانمان و ئەو کەسانەی کە یارمەتیان دەدەین بەدەست لاوازی و برسێتییەوە دەناڵێنن.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەیاندا، ڕێکخراوەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و کردنەوەی هەموو دەروازە وشکانییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە و دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی ئازادانەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە دەکەن.
ڕێکخراوەکان دەڵێن، "لە دەرەوەی کەرتی غەززە، دەیان تۆن خۆراک و ئاوی خواردنەوە و پێداویستی پزیشکی و کەرەستەی پەناگە و سووتەمەنی بەبێ بەکارهێنان ماونەتەوە، چونکە ئیسرائیل ڕێگە بە ڕێکخراوە مرۆییەکان نادات دەستیان پێ بگات یان بیگەیەنن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






