
دیمەنی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەمەودوا تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری، ژمارە شین ڕێكدەخرێتەوە و تابلۆكەشی بەپێی ستاندارد و پێوانەی نوێ چاپ دەكرێت.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 335 ی ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستانی بڵاوكردەوە، یەكێك لە بڕگەكانی ڕۆژنامەكە، ڕێنمایی ژمارە 6 ـی ساڵی 2025 لەخۆدەگرێت كە تایبەتە بە دیاریكردنی شێواز و قەبارە و ڕەنگ و ناوەڕۆكی تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری.
تایبەتمەندیی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی میری چییە:
٠ تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری، لە شەش خانە پێكدێت، 'دوو پیت و چوار ژمارە' سەرەڕای چاپكردنی پیتی G واتە گۆڤەرمێنت 'حكومەت' كە لەگەڵ سەرجەم تابلۆكانی دیكەی جیا دەكاتەوە. هەموو ئەو پیت و ژمارانەش بە ڕەنگی ڕەش لەسەر تابلۆی شین چاپ دەكرێت.
٠ هەریەك لە دامەزراوە حكومییەكان زنجیرەی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی دەبێت و لە ژمارە (1)ـەوە دەستپێدەكات.
٠ كۆدێكی دوو پیتی لاتینی لەخۆدەگرێت بۆ سەرۆكایەتییەكان و ئەنجوومەنی دادوەری و هەر وەزارەتێك یاخود فەرمانگەیەكی حكومی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەكاتی بەستانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری، دەبێت ئەو فەرمانگە یاخود ئەو فەرمانبەرەی ئۆتۆمبێلەكەی لەلایە، پاكانەی سزا و پێبژاردنەكان بكات كە لەسەر ئۆتۆمبێلەكەیە بەهۆی سەرپێچی هاتووچۆوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا





