فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی قولەرەیسی لە سلێمانی گرفتی بێئاوییان هه‌یه‌

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرەڕای نەبوونی ئاوەڕۆ و شەقام و ڕێگاوبان، دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن، بەرێوبەرایەتی ئاوییش لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی بێ ئاوییان دەدات.

چیرۆکی سەرەکی:
دانیشتوانی گەڕەکی قولەرەیسی لە سلێمانی کێشەی بێ ئاوی، نەبوونی ئاوەڕۆ، شەقام و ڕێگاوبانیان هەیە. دەڵێن، چەندین جار چووینەتە فەرمانگەی ئاوی سلێمانی وەڵاممان نادەنەوە نادەنەوە، وامان لێهاتووە خەریکە خانووەکانمان بفرۆشین، بەدرێژایی هاوین ئێمە هەر ئاو دەکڕین.

لێدوانی فەرمی: ئامان جەلال، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ئاڤای وت، "بەڵێن بێت کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەین، لەڕێگەی پرۆژەیەکی دیکەوە، ئێستا پرۆژەی ئاوی سەرچنار خۆی کێشەی کەم ئاوی هەیە. هەوڵیش دەدەین ئەو گەڕەکانەی ئاویان نییە بەتەنکەر ئاویان بۆ ببەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ